ئینێستا: مێسی پێویستی بە مۆندیال نییە و لەگەڵ چاڤی یەکناگرینەوە

ئەندرێس ئینێستا، ئەستێرەی پێشووی بەرشلۆنە و ئێستای یانەی ڤیسڵ کۆبی ژاپۆنی، چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی ئەنجامدەدات.

“نیگارکێشەکەی کەتەلۆنیا” لە چاوپێکەوتنەکەدا چەندین وەڵامی گرنگ و یەکلاکەرەوە لەبارەی داهاتووی خۆی و یانەی بەرشلۆنە دەداتەوە، هەروەها لە بارەی مێسی-یەوە دەڵێت، “پێویستی بە ناسناوی مۆندیال نییە.”

 

“مێسی شایستەی ناسناوی مۆندیال بوو، نەک هەر ئەو، بەڵکو هەموو گەلی ئەرجەنتین شایستەبوون.”

“ئەرجەنتین بە شێوەیەکی قورس مۆندیالی بەدەستهێنا، لە دۆڕاندنەوە ورەیاندایە بەر خۆیان و بەهێزەوە گەڕانەوە، لەبەرئەوەیە کە دەڵێم شایستەبوون.”

“مێسی پێویستی بە بەدەستهێنانی ناسناوی مۆندیال نەبوو، بۆ ئەوەی دان بەوەدا بنرێت کە باشترینی مێژووە.”

“مێسی بە مۆندیال و بەبێ مۆندیال باشترینە، لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە  و تەنانەت ئەرجەنتین ئەو ڕاستییەی سەلماندووە.”

“ئەوانەی دژی مێسی دەنووسن و قسەدەکەن، تەنانەت دوای مۆندیالیش بەدوای بیانووی تازەدا دەگەڕێن.”

“لەو ساتەوە کە چاڤی بووەتە ڕاهێنەری بارسا گۆڕانکارییەکی ئەرێنی ڕوویداوە، لە کۆتاییشدا ناسناوەکان بڕیاردەدەن.”

“دڵنیام لە سەردەمی چاڤی-دا بارسا دەگەڕێتەوە سەر ڕێرەوی سەرکەوتن، چەندین ناسناو بەدەستدەهێنن.”

“من و چاڤی بەیەکەوە شادمان و سەرکەوتوو بووین، بەڵام ئەوەی خەڵکی بیری لێدەکاتەوە زەحمەتە، من و ئەو ناتوانین بەیەکەوە کاربکەین.”

“چاڤی ڕاهێنەرە و من هێشتا یاریزانم، تەنانەت بڕوانامەکانی ڕاهێنانیشم نییە، بۆیە ئەگەری کارکردنمان بەیەکەوە لاوازە.”

“سەرپەرشتیکردنی بەرشلۆنە لەو بارودۆخە خراپەدا بۆ چاڤی ئاڵنگارییەکی ئاسان نەبوو، هێشتا زۆریان لەبەردەمدا ماوە، دڵنیام ناسناوی خولی ئیسپانیا بەدەستدەهێنن.”

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا لە یاریزانێکی سیتی توڕەیە

بابەتی دواتر

ئەتلەتیکۆ بۆ ئارسیناڵ و یونایتد: بە خواستن-یش ڕازین

بابەتی پەیوەندیدار

یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ی خوله‌کانی ئه‌وروپا به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه‌ و چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجامده‌درێن. له‌ چوارچێوه‌ کێبڕکێکانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی نایابی…
Total
0
Share