چالاکیی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامە و ئەمشەو چەند ڕووبەرووبوونەوەیەکی بەهێز ئەنجامدەدرێن.
ئەمشەو سێشەممە، یاریگاکانی ئەوروپا گەرموگوڕییان پێوە دیاردەبێت، لە ئینگلتەرا یارییە دواخراوەکانی هەفتەی حەوت و هەشتی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ” ئەنجامدەدرێن.
لە گرنگترینیاندا یانەی چێڵسی لە یاریگای خۆیدا “ستامفۆرد بریج” میوانداریی لیڤەرپوڵ دەکات.
لە ئیتاڵیا، یاریی لووتکەی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی ئیتاڵیا لەنێوان یوڤانتۆس و ئینتەر میلان سازدەکرێت، هەروەها لە ئیسپانیا یانەی ئەتلەتیک بلباو یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ئوساسۆنا ئەنجامدەدات.
خولی ئینگلیزی (یاریی دواخراو 7-8)
بۆرنمۆس – برایتۆن (9:45)
لیدز یونایتد – نۆتینگهام فۆرێست (9:45)
لیستەر سیتی – ئەستۆن ڤێلا (9:45)
چێڵسی – لیڤەرپوڵ (10:00)
جامی ئیتاڵیا (نیوەی کۆتایی – چوون)
یوڤانتۆس – ئینتەر میلان (10:00)
جامی ئیسپانیا (نیوەی کۆتایی – گەڕانەوە)
ئەتلەتیک بلباو – ئوساسۆنا (10:00)