هۆڵەندا: شەمەندەفەرێکی نەفەرهەڵگر لە هێڵی خۆی لایدا و زیاتر لە 30 قوربانی لێکەوتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەمەندەفەرێکی نەفەرهەڵگر لە باشووری هۆڵەندا لە هێڵی ئاسنینی خۆی لایدا و بەهۆیەوە زیاتر لە 30 سەرنشین برینداربوون و سەرنشینێکش گیانیلەدەستدا.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە باشووری هۆڵەندا تیمەکانی چاککردنەوە کاریان لە نۆژەنکردنەوەی هێڵێكی ئاسنیندا کردووە، لەو کاتەدا شەمەندەفەرێکی نەفەرهەڵگر هاتووە و خۆی کێشاوە بە ئامێرەکانی نۆژەنکردنەوەدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “شەمەندەفەرەکە لانی کەم 50 سەرنشینی هەڵگرتووە، لە رووداوەکەدا زیاتر لە 30 کەس برینداربوون و کەسێکیش گیانیلەدەستداوە و برینی بەشێک لە بریندارەکان سەختە”.

ئاشکراشیکرد، “رووداوەکە لە گوندێکی نزیک لاهای روویداوە، بە زوویی تیمە فریاگوزارییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

10 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانى به‌هۆی گرفتى ته‌ندروستیی مێشكه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت دوورخراونه‌ته‌وه‌

ڕۆژنامه‌یه‌كى به‌ریتانى ئاشكرایده‌كات، زیاتر له‌ 10 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانى به‌هۆی گرفتى ته‌ندروستیی مێشكه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت دوورخراونه‌ته‌وه‌. ڕۆژنامه‌ى “ده‌یلی…
زیاتر ببینە

بەهۆی ڕەتکردنەوەی پرۆژە یاسای پاڵپشتیکردنی دارایی لەلایەن ترەمپەوە 14 ملیۆن بەتاڵە دورستدەبێت

ملیۆنان ئەمریکی مەترسیی لەدەستدانیان لەسەرە و بەهۆی ڕەتکردنەوەی پرۆژە یاسای پاڵپشتیکردنی ئابوری لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە.  ئەوەی دۆناڵد ترەمپی…
Total
0
Share