دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بەمەبەستی ئامادەبوونی لە پرۆسەی دادگاییکردنی گەیشتە نیویۆرک و بڕیارە ئەمڕۆ 30 تۆمەتی ئاراستەبکرێت.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، “دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتووەتە ویلایەتی نیویۆرک و بڕیارە بەرەو مانهاتن بەڕێبکەوێت بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرۆسەی دادگاییکردنی.
ئاماژەیان بەوەش کرد، “ترەمپ 30 تۆمەتی پەیوەست بە گەندەڵی بازرگانی و بەقاچاخبردن ئاراستەکراوە، بەڵام پەڕاوی تۆمەتەکان تا ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدان”.
لەبارەی پرۆسەی دادگاییکردنەکەوە، یەکێک لە پارێزەرە تایبەتییەکانی ترەمپ رایگەیاندووە، “خۆیان بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەکردووە”.
بڕیارە دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکە ئەمشەو ترەمپ وتارێک پێشکەش بکات.