پەرلەمانی عێراق لەبارەی بودجەوە کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە پڕۆژەیاسای بودجە ئەنجامدەدەن و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاساکە دەکرێت.

ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، rۆژی چوارشەممە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی دەکات.

رۆژی 13ی ئازار ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانی 2023 و 2024 و 2025ی پەسەند کرد و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد.

بودجەی ساڵی 2023 گەورەترین بودجەیە لە مێژووی عێراقدا لە دوای ساڵی 2003وە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کۆی گشتیی بودجە زیاتر لە 197 ترلیۆن دینار بووە کە دەکاتە 135 ملیار دۆلار، لەنێویدا بودجەی کارپێکردن زیاتر لە 150 تریلیۆن دینارە و بودجەی وەبەرهێنان نزیکەی 47 تریلیۆنە.

رێژەی کورتهێنانی مەزەندەکراو نزیکە لە 63 تریلیۆن دیناری عێراقی، کۆی داهاتی پێشبینیکراویش یەکسانە بە زیاتر لە 134 تریلیۆن دینار، هاوکات داهاتی نەوت بە 117 تریلیۆن دینار مەزەندە دەکرێت.

دوایین بودجەی پەسەندکراوی عێراق دەگەڕێتەوە بۆ مانگی نیسانی ساڵی 2021، لەکاتێکدا لە ساڵی 2022 بودجە پەسەند نەکرا.

بابەتی پێشتر

فینلەندا سبەینێ بە فەرمی دەبێتە ئەندامی هاوپەیمانیی ناتۆ

بابەتی دواتر

پەلە لە دەرچوواندنی یاسای نەوت و غاز دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share