وتەبێژی حکومەتی عێراق: رێگەی دیکە بۆ هەناردەکردنی نەوت هەیە

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، بۆ هەناردەکردنی نەوت رێگای دیکە هەیە.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، رایگەیاند، رێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم رووداوێکی گەورە و ناوازەیە و قۆناغێکی نوێ دەهێنێتە کایەوە کە تێیدا دەستوور و پابەندییە یاساییەکان پێش هەر رێککەوتنێکی سیاسی دەکەون.

وتیشی، بەپێی رێککەوتنەکە، هەرێمی کوردستان پابەنددەبێت بە رادەستکردنی 230 هەزار بەرمیل نەوت بە سۆمۆ و پاشان داهاتەکەی دەخرێتە گەنجینەی گشتیی حکومەتی عێراق.

لەبارەی کۆتاییهاتنی رێککەوتنی نێوان عێراق و تورکیا بۆ هەناردەکردنی نەوت، باسم عەوادی، رایگەیاند، “رێگای جێگرەوە بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم هەیە”.

رێککەوتنی نێوان عێراق و تورکیا بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا، لە 27ی ئابی 1973 بە هەردوو زمانی تورکی و عەربی واژووکراوە و لە 24 ماددە پێکهاتووە.

دوێنێ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، درێژە بە رێککەوتنی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق بۆ هەناردەکردنی نەوت نادات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: ئەستەمە سبەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران یەكلابكرێتەوە

پەرلەمانتارێك دیارترین ئاستەنگییەكانی بەردەم دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كە بڕیارە سبەینێ ئەنجامبدرێت ئاشكرادەكات. بەپێی ئەو بەرنامەی كارەی…
Total
0
Share