پارتی و سیادەش بەشدارن.. دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێكرد

دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد و کوتلەی سیادە و پارتیش بەشدارن.

كەمێك لەمەوبەر دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێكرد و بەپێی كارنامەی دانیشتنەكەش بڕیارە دەنگ بە جێگرەوەكانی پەرلەمانتارانی كوتلەی سەدر بدرێت.

لە دانیشتنەكەدا 202 پەرلەمانتارئامادەن و فراكسیۆنەكانی سیادە و پارتیش تیایدا بەشداران، جگە لەو بڕگەیە بڕیارە باس لە بەردەوامیی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دوا هەڵوێستی لەبارەی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆمەوە راگەیاند

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، ئەوان دەسەڵاتی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی و داراییان بەرامبەر کۆمپانیاکانی (ئاسیاسێڵ، کۆرەک تیلیکۆم و زەین)…
Total
0
Share