ئینزاگی .. نرخێکی کەمتر، ئاستێکی باشتر و هەمان کەسایەتی کۆنتی

سیمۆنی ئینزاگی-ی ڕاهێنەری یانەی ئینتەر میلان، لەم وەرزەدا (2021-2022) هاوشێوەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی و زیاتریش کاریگەریی لەسەر پێکهاتەی ئینتەر میلان دروستکردووە.

دوای دەستلەکارکێشانەوەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی، هاندەرانی ئینتەر میلان دووچاری دڵەڕاوکێ بوون و پێیانوابوو ڕۆیشتنی ئەو ڕاهێنەرە یانەکەیان دەخاتە بارودۆخێکی خراپەوە، بەڵام ئەوەی ڕوویدا پێچەوانەبوو.

بەپێی داتاکانی تۆڕی (ئۆپتا)، لەم وەرزەدا ئینتەر پێنج یاریی لەسەریەکی بردووەتەوە بەبێ ئەوەی گۆڵی لەسەر تۆماربکرێت، ئەوەش لە مێژووی یانەکەدا تەنها دوو وەرز ڕوویداوە (1989، 1996).

هەروەها لەسەر ئاستی خاڵ و تۆماری گۆڵ، 43 خاڵیان کۆکردووەتەوە و جیاوازییان لەگەڵ میلانی ڕکابەریان چوار خاڵە، لەسەر ئاستی هێرشبردن یەکەمی ئیتاڵیان بە تۆمارکردنی 48 گۆڵ، هەروەها خاوەنی دووەم باشترین هێڵی بەرگرین کە تەنها 15 گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە.

سیمۆنی ئینزاگی و یاریزانەکانی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاشدا سەرکەوتوبوون لە گەیشتن بە قۆناغی (16).

هەموو ئەمانە لەکاتێکدایە کە لە سەردەمی کۆنتی لە ساڵی 2021 لەکۆی 24 یاریی 55 گۆڵیان تۆمارکردووە، بەڵام لەگەڵ ئینزاگی 18 یارییان کردووە و 48 گۆڵیان تۆمارکردووە، دەشکرێت ئەو ڕێژەیە بەرزتربکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

(NBA) میڵواکی بە نیوئۆرلیانز دۆڕا و واریەرز لە لوتکەدا جێگیربووە

بابەتی دواتر

مورای و ڕوبلێڤ ئەمڕۆ یاریی کۆتایی "موبادەلە" ئەنجامدەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوورخستنه‌وه‌؟! سۆڵشایه‌ر له‌ ڤان خال و مۆیس باشتره‌ و نزیکی مۆرینیۆیه‌

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ گودیسۆن پارک یارییه‌کی به‌هێز به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن ئه‌نجامده‌دات، ئه‌نجامی یارییه‌که‌ش کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر…
زیاتر ببینە

دۆخی مێسی بە چی گەیشتووە؟

لیۆنێل مێسی چاوەڕێی هەنگاوەکانی بەرشلۆنە دەکات بۆ ئەوەى بگەڕێتەوە بۆ ئیسپانیا. گرێبەستی فەرمی یانەى پاریس سانجێرمان لەسەر مێزی…
Total
0
Share