(ڤیدیۆ) میلان بە چوار گۆڵ ناپۆلی یەکەمی کوتا بەزەویدا

ئه‌مشه‌و یەکشه‌ممه‌، یارییەکانی هه‌فته‌ی (28)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا بەردەوامییان هەبوو، یانه‌ی ئەی سی میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گەورەی به‌رامبه‌ر ناپۆلی تۆمارکرد.

یانەی ناپۆلی له‌ یاریگای خۆیدا “دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا” میوانداریی یانەی ئەی سی میلانی کرد.

یارییەکە به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئەستێرەکانی ستیفانۆ پیۆلی کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “ڕۆسۆنێری” له‌ خوله‌کەکانی 17، 25، 59، 67 له‌لایه‌ن ڕافائێل لیاو (دوو گۆڵ)، براهیم دیاز، ئەلێکسیز سالیمەیکەرسەوە تۆمارکران.

بەو بردنەوەیە‌، یانه‌ی میلان ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ (51) و گەڕایەوە پلەی سێیەمی ڕیزبه‌ندیی خولی ئیتاڵیا، هەروەها یانەی ناپۆلی بە (71) خاڵەوە لە لووتکەی ڕیزبەندییەکە بەردەوام بوو.

بابەتی پێشتر

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەوە دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

پاریس سان جێرمان 0-1 لیۆن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share