عێراق بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بڕیاریداوە بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 211 هەزار بەرمیلی رۆژانە كەمبكاتەوە.

بڕیارەكە لە مانگی ئایاری داهاتووەوە جێبەجێدەكرێت و تا كۆتایی ئەمساڵ دەخایەنێت، جگە لە عێراق هەریەك لە سعودیە، ئیمارات، كوەیت، روسیا و جەزائیر بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكەنەوە.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی نەوتی عێراق، كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت خۆویستانەیە و ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەیە كە رووبەڕووی بازاڕی جیهانیی نەوت بوونەتەوە، هەوڵێكیشە بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنەڕوو و سەقامگیرهێشتنەوەی نرخدا.

بابەتی پێشتر

پارتی هەشت ملیۆن هاوڵاتیی هەرێم دەکاتە قوربانی کۆمپانیاکانی

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕۆما سێ خاڵی لە سامپدۆریا داماڵی و چاوەڕوانی میلانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: بۆ شکستپێهێنانی داعش شانبەشانی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان کاردەکەین

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش جەختدەکاتەوە لەو ناوچانەی چەکدارانی داعش جموجووڵیان هەبووە شکستیان پێهێنراوە، بەڵام تائێستاش مەترسی و هەڕەشەکانیان…
Total
0
Share