ساڵح عەبدۆ منداڵێكی تەمەن هەشت ساڵانی كورد بوو، لە گوندێكی كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان كەوتە ناو بیرێكەوە و دوای 10 كاتژمێر مانەوەی لە بیرەكە گیانیلەدەستدا.
رووداوەكە هاوشێوەی رووداوەكەی ساڵی رابردووی رەیان مەغریبی بوو كە كەوتە ناو بیرێكەوە سەرباری هەوڵی تیمە و فریاگوزارییەكان گیانیلەدەستدا و رۆژی شەممە هەمان رووداو لە رۆژئاوای كوردستان دووبارە بووەوە و ئەو منداڵە گیانیلەدەستدا.
ساڵح عەبدۆی تەمەن هەشت ساڵ لە كاتژمێری 12:00ی نیوەڕۆی رۆژی ئەمڕۆ شەممەوە، كەوتبووە ناو بیرێكی ئاوەوە و كەمێك پێش ئێستا گیانیلەدەستدا.