(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ بە چوارینە لە لیدزی بردەوە

لە چێوەی یارییەکانی خولی نایابی ئینگلیزی، ئارسیناڵ بردنەوەی بەرامبەر لیدز یونایتد تۆمارکرد.

ئەمشه‌و شەممە، یانەی ئارسیناڵ لە یاریگای “ئیماراتس” یاریی هەفتەی (29)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ”ی بەرامبەر لیدز یونایتد ئەنجامدا و یارییەکە بە ئه‌نجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “گانەرز” له‌ خوله‌کەکانی 35، 47، 55، 84 لەلایەن گابریێل جیسۆز (دوو گۆڵ)، بنجامین وایت، گرانێت شاکا تۆمارکران، گۆڵەکەی لیدز یونایتد لە خولەکی 76 لەلایەن ڕاسمۆس کریستنسنەوە تۆمارکران.

بەو بردنەوەیە، ئارسیناڵ ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (72) و لە پلەی یەکەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “پریمه‌رلیگ” بەردەوامبوو، یانەی لیدز یونایتد بە (26) خاڵەوە چووە پلەی (16).

بابەتی پێشتر

سودانی پاڵاوگەیەكی كردەوە كە 70%ـی قەیرانی سووتەمەنی چارەسەردەكات

بابەتی دواتر

بەغداد داوای لە پارتی كردووە تەواوی داتاكانی نەوتی فرۆشراوی ساڵانی رابردوو و داهاتەكەی بخاتە بەردەست سۆمۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share