لە شارۆچكەی ئەتارب لە حەلەبی سوریا، زیاتر لە هەزار رۆژووەوان لەناو وێرانەی بوومەلەرزەكەی 6ی شوباتی ئەمساڵدا بەربانگیانكردەوە.
ئەو بومەرزەیەی لە 6ی شوباتی ئەمساڵدا باكوور و رۆژئاوای كوردستان و بەشێكی سوریای هەژاند و بەهۆیەوە بە هەزاران هاوڵاتی بوونە قوربانی و بە سەدان هەزاری دیكەش بێ ماڵ و حاڵ بوون.
رۆژی هەینی هاوڵاتییانی شارۆچكەی ئەتارب لە حەلەبی سوریا وەك دەربڕینی هاوخەمییەك بۆ ئەو كارەساتە سروشتییە، زیاتر لە هەزار رۆژووەوان لەناو وێرانەی بوومەلەرزەكەی 6ی شوباتی ئەمساڵدا بەربانگیانكردەوە.