(ڤیدیۆ) مانچستەر سیتی یاریی لوتکەی لە لیڤەرپوڵ بردەوە

لە چێوەی یارییەکانی خولی نایابی ئینگلیزی، مانچستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا بردنەوەی بەرامبەر لیڤەرپوڵ تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای “ئیتیحاد” یاریی هەفتەی (29)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ”ی بەرامبەر لیڤەرپوڵ ئەنجامدا.

یارییەکە بە ئه‌نجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی پێپ گواردیۆلا کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “سیتیزنس” له‌ خوله‌کەکانی 27، 46، 53، 74 لەلایەن جولیان ئەلڤارێز، کێڤن دی برۆین، ئیلکای گۆندوگان، جاک گریلیشەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی لیڤەرپوڵ لە خولەکی 17 لەلایەن محەممەد سەڵاحەوە تۆمارکرا.

بەم بردنەوەیە، مانچستەر سیتی ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (64) و لە پلەی دووەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ جێگیربوو و جیاوازی لەگەڵ یانەی ئارسیناڵ کردە پێنج خاڵ، یانەی لیڤەرپوڵیش بە (42) خاڵەوە چووە پلەی شەشەم.

بابەتی پێشتر

چوارقورنە.. ئۆتۆمبێل و خانووی هاوڵاتییەك پێكەوە سووتان

بابەتی دواتر

بەهای 100 دۆلار بۆ 149 هەزار دینار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share