سەرۆکی یوڤانتۆس و کۆنتی لە دوای یارییەکە چییان بە یەکدی وت؟

ئەندریا ئانێلی و ئەنتۆنیۆ کۆنتی لە دوای یاری نێوان یوڤی و ئینتەر سوکایەتیان بە یەکدی کرد

سەرچاوەکانی هەواڵ وردەکاری دەماقاڵێی نێوان ئەندریا ئانێلی سەرۆکی یانەی یوڤانتۆس و ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری یانەی ئینتەرمیلانیان ئاشکراکرد.

شەوی ڕابردوو لە ئالیانز ستادیەم یانەی یوڤانتۆس یاری گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی ئیتاڵیای بەرامبەر ئینتەرمیلان ئەنجامدا، سەرەڕای یەکسانبوون بەبێ گۆڵ، بەڵام پاڵپشت بە یاریی چوون یانەی خانمە پیرەکە سەرکەوتنی تۆمارکرد.

لەدوای ڕوبەڕوبوونەوەکە ئەنتۆنیۆ کۆنتی لە ئاستی داوەران و هەڵوێستی کاربەدەستانی تیپی ڕکابەر ڕازی نەبوو، بۆیە بە دەنگی بەرز ڕەخنەی گرت.

بەپێی ئەو گرتانەی لەلایەن میدیاکانەوە بڵاودەکرێنەوە، ئەندریا ئانێلی سەرۆکی یانەی یوڤانتۆس لە دانیشتگای یاریگا دێتە خوارەوە و بە دەنگی بەرز بە کۆنتی دەڵێت، ” نەفرەتت لێبێت، دەمت دابخە”.

لە وەڵامدا کۆنتی بەدەستەکانی ئاماژەیەکی ناشرینی بۆ دەکات، لە پرێس کۆنفرانسی دوای یارییەکەشدا ڕایگەیاند، ” پێموابێت ڕکابەر دەبێت ڕەوشتیان جوانتر بێت، پێویستیان بە ڕوحی وەرزشی و ڕێزگرتنی ئەو کەسانەیە کە لەناو یاریگا کاردەکەن”.

پێکدانان و سوکایەتیکردنی کۆنتی و ئانێلی دوای ئەوەدێت، کە لە ساڵانی 2011 بۆ 2014 لە یوڤانتۆس بەیەکەوە کاریانکرد و پەیوەندیەکی توندوتۆڵ لە نێوانیاندا پێکهات.

بابەتی پێشتر

لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا هیچ گیانلەدەستدانێک بە کۆرۆنا تۆمارنەکراوە

بابەتی دواتر

بایرن میونشن ڕۆیشتنی ئالابا بە دوو یاریزانی بەتوانا قەرەبوو دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share