دوو ڕۆژە کەتەلۆنیا و ڕۆژنامە و ڕۆژنامەنوسەکانی سەرقاڵن بە بابەتی گەڕانەوەى مێسی بۆ بەرشلۆنە.
لە ئێستادا دەنگۆی گەڕانەوەى مێسی بۆ بەرشلۆنە زیاتر بووە و هەموو لایەک کۆکن لەسەر ئەوەى هەردوولا دەیانەوێت لەیەکتر نزیک ببنەوە.
ئیدارەى بەرشلۆنە بە فەرمی ڕایگەیاند کە ئەوان لەگەڵ کەسە نزیکەکانی مێسیدا دەستیان بە قسە کردووە.
پوختەى هەواڵەکانی لەسەر مێسی هەیە:
– جێگری سەرۆکی بەرشلۆنە دەڵێت هەوڵەکانمان دەستپێکردووە
– چاڤی فشار دەکات بۆ گەڕانەوەى مێسی
– چاڤی دەڵێت بڕیار لای مێسییە
– ڕۆڵی مێسی دەبێتە ناوەڕاستکاری چوارەم
– مێسی دەیەوێت بگەڕێتەوە بەڵام چاوەڕێی گرێبەستی بەرشلۆنەیە
– ئەگەر بگەڕێتەوە، ژمارە ی پێدەدرێتەوە
– خێزانەکەى مێسی پێیانخۆشە لە بەرشلۆنە بژین