كادرەكەی پارتی پێشینەی تاوانی هەیە و پێشتر دەستگیركراوە

ئەو كادیرەی پارتی كە ئەمڕۆ ڤیدیۆی پەلاماردانی بۆ سەر هونەرمەندێكی میللی لە هەولێر بڵاوبووەوە، پێشتر لە ساڵی 2018شدا دەستگیركراوە، بەڵام بێ سزادان ئازادكراوە.

ئەمڕۆ تۆمارێكی ڤیدیۆیی لە تۆڕی كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبووەتەوە و تیایدا گەنجێك بەناوی (دانی سویدی) كە هونەرمەندی میللی و دانیشتووی شاری هەولێرە، لەلایەن كەسێكی دیكە بەناوی (كەیفی زرار) كادری پارتی بە توندترین شێوە پەلامار دەدرێت.

دواتریش تۆمەتبار قژی تۆمەتلێكراو دەتاشێت.

دانی سویدی لە وتەیەكیدا بۆ میدیایەكی نزیك لە پارتی دەڵێت، بە بیانووی بردنی بۆ سەر “مەزاری نەمران” ئەویان بردووە و لە رێگە لە سەرتاشخانەیەک لایانداوە و بەو جۆرە هێرشیان كردووەتەسەر.

تۆمەتبار (كەیفی سابر ئەحمەد) كە هەر ئەمڕۆ لەلایەن عەقید سەباح خدر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی لەسەر ئەو رووداوە راگەیەندرا، پێشتر لە مانگی حوزەیرانی 2018دا دەستگیركراوە و وەك لە وێنەكانی كاتی دەستگیركردنەكەی دەردەكەوێت چەندین چەك و تەقەمەنی پێبووە، بەڵام بێئەوەی رووبەڕووی سزا بكرێتەوە ئازادكراوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەوڵێكمان بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیرە

بابەتی دواتر

پارتی بە وەڵامە لاوازەکانی بۆ کونسوڵی ئەمریکا ناتوانێت شکستەکانی بشارێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share