ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پێنج پرۆژەیاسای پەسەندکرد

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پێنج پرۆژەیاسای پەسەندکرد و یەكێكیان پڕۆژەیاسای دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش-ە.

ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد.

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری و دارا ڕەشید، وەزیری پلاندان ڕاپۆرتێکیان تایبەت بە دوا ژمارەکانی پرۆژەبودجەی هەرێم بۆ ساڵی 2021 خستەڕوو.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی كۆبوونەوەكە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی تێبینی و پێشنیارەکانی ئەنجومەن لەناو پرۆژەیاساکە جێگیربکرێن و دواتر ئامادەبکرێت بۆ پەسەندکردنی کۆتایی ئەنجومەنی وەزیران و دواتر ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت.

لە بڕگەی دووەمی کارنامەی کۆبونەوەکەدا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەرئەنجامی کۆبوونەوەی تایبەت بە ڕوبەڕوبوونەوەی وشکەساڵی خستەڕوو کە تیایدا وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان پێشنیار و پلان و کاری لە پێشینەی خۆیان پێشکەشکردووە و وابڕیارە لە‌ ھە‌فتە‌ی داھاتوو، پلانی سەرتاسەری بۆ ڕوبە‌ڕوبوونە‌وە‌ی وشكە‌ساڵی ئامادە‌بێت تا لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندبکرێت و لە نزیکترین دەرفەتدا بکەوێتە بواری جێبەجێکردن، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە بڕگەی کۆتایی کارنامەی کۆبونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران پێنج پرۆژەیاسای پەسەندکرد کە بریتی بوون لە، (پرۆژەیاسای دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش لە هەرێمی کوردستان – عێراق) و (پرۆژەیاسای بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو ژمارە 20ی ساڵی 1998ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان-عێراق) و (پرۆژەیاسای هەموارکردنی یاساکانی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی، یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، یاسای بازرگانی) و بڕیاردرا ئەم پرۆژەیاسایانە ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆ تەشریعکردنیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەڵبەندی سلێمانیی یەکێتی: ئاری هه‌رسین ده‌یه‌وێت ده‌سته‌ چه‌وره‌كه‌ی حزبه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ری یه‌كێتیدا بسڕێت

راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئاری هه‌رسین ده‌یه‌وێت ده‌سته‌ چه‌وره‌كه‌ی حزبه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ری یه‌كێتیدا بسڕێت. راگه‌یاندنی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە دانووستانەكان بکرێتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی چەقبەستووی پێکھێنانی حکومەت

قوباد تاڵەبانی لەمیانەی پێشوازیكردنی لە باڵیۆزی فەرەنسا ڕایگەیاند، پێویستە گفتوگۆ و دانووستان بکرێتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی چەقبەستووی…
Total
0
Share