وەزارەتی نەوتی عێراق: نەوت لە رێگای سۆمۆوە دەبێت و پێویستە هەرێم و توركیاش پێوەی پابەندبن

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق سەبارەت بە كێشەی ئەو كۆمپانیا نەوتییانەی كە گرێبەستیان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هەیە بۆ بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت لە گفتوگۆدایە و بەغداد دەیەوێت ئەم قەیرانە بە گفتوگۆ چارەسەربكات “تا كەمترین زیانی بۆ وڵات هەبێت”.

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، رایگەیاند “بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی سەبارەت بە نەوتی هەرێم روونە و دەبێت هەمووان پابەندی بن و دەبێت كۆمپانیای نەوتی عێراق “سۆمۆ” نەوت هەناردەی دەرەوە بكات و ئەمە كاری لە پێشینەمانە و پێویستە توركیا و هەرێمیش پێوەی پابەندبن”.

عاسم جیهاد كە قسەی بۆ دەنگی ئەمریكا كردووە وتیشی، “حكومەتی عێراق و وەزارەتی نەوت ئامادەكارییان كردووە بۆ ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێم بە پێی ڕێوشوێنە نوێیەكان، ئێستا تۆپەكە لە گۆڕەپانی هەرێمدایە، بۆ دەربڕینی ڕەزامەندیی لەسەر ڕێوشوێنەكانی كۆمپانیای نەوتی عێراق “سۆمۆ”، بۆ ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێم تا پارەی نەوت بچێتە داهاتی نیشتیمانییەوە، دۆخەكە لەسەر ڕەزامەندیی هەرێم وەستاوە تا وەزارەتی نەوتی عێراق، نەوتەكە هەناردە بكات.”

بابەتی پێشتر

باوكێك هەشت ڕۆژە لە چاوەڕوانی دۆزینەوەی تەرمی كوڕەكەیەتی لە بەنداوی دەربەندیخان

بابەتی دواتر

فڕیاڵ عەبدوڵا: هەندێك حزبی ساحێب موزایەدات فەشەلی حكومڕانییان بە درۆ و دەلەسە دادەپۆشن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share