ئەڵمانیا بەشێکی زۆر لە هێزەکانی لە هەولێرەوە دەگوازێتەوە بۆ ئوردن.
ئاژانسی “فرانس پرێس” لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، بەشێکی زۆری سەربازەکانیان بنکەی سەربازیی هەولێریان بەجێهێشتووە کە ئەو هێزانە کە وەک بەشێک لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان جێگیر بووبوون، دوێنێ چوارشەممە گواستراونەتەوە بۆ وڵاتی ئوردن.
بە گوێرەی گۆڤاری “شپیگل”، ئێستا تەنها ژمارەیەکی کەم لە کارمەندان بۆ راپەڕاندنی کارە پێویستەکان لە بنکەی هەولێر ماونەتەوە و پرۆسەی کشانەوەکەش بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدراوە.