عەتا محەمەد: ئەمڕۆ سەرجەم خاوەن ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکانی چەمچەماڵ قەرەبوو دەکرێنەوە

سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ، رایگەیاند، ئەمڕۆ سەرجەم خاوەن ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکانی چەمچەماڵ قەرەبوو دەکرێنەوە.

عەتا محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ سەرجەم خاوەن ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکانی چەمچەماڵ قەرەبوو دەکرێنەوە کە وردبینی لە زانیارییە کەسییەکانیان دەکرێت و دواتر هاوکارییەکە وەردەگرن.

وتیشی، هەفتەی داهاتوو دوو پرۆسەی دیکە دەستپێدەکەین کە ئەوانیش دابەشکردنی هاوکاریی دوکان و کۆگاکانە لەگەڵ بەدەمەوەچوونی سکاڵاکان و بڕیاردانی کۆتایی بۆ دیاریکردنی بڕی ئەو هاوکارییەی شایستەیانە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كارمەندێكی پەرلەمانی كوردستان هاوسەرەكەی خۆی كوشتووە و پۆلیسی لێ ئاگادار كردووەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، فەرمانبەرێكی پەرلەمانی كوردستان “هاوسەرەكەی خۆی كوشتووە و دواتر پەیوەندی بە پۆلیسی هەولێرەوە كردووە…
Total
0
Share