نەتەوە یەكگرتووەكان “بڕیارێكی مێژوویی” لەبارەی قەیرانی ئاووهەواوە دەركرد

كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دەنگی بە پرۆژە بڕیارێكدا بە ئامانجی بەدەستهێنانی فەتوایەك لە دادگای دادی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پابەندیی وڵاتان پەیوەندیدار بە گۆڕانی ئاووهەوا.

سایتی ئەلحوڕە بڵاویكردەوە، بڕیارەكە كە زۆرێك بە “مێژوویی” لەسەر ئاستی ئاووهەوا ناویدەبەن، بەرهەمی تێكۆشانێكە كە ساڵانێك بەردەوامە و وڵاتانی ڤانوتۆ و رێكخراوە ناحكومییەكان لە زەریای هێمن سەرۆكایەتی دەكەن، پاش هەڵمەتێك كە لەلایەن خوێندكارانی زانكۆ لە فیجی لە ساڵی 2019دا دەستیانپێكرد.

بەپێی بڕیارەكە كە زیاتر لە 121 وڵات پاڵپشتیی دەكەن، داوا لە كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان كراوە رای دادگای دادی نێودەوڵەتی وەربگرێت دەربارەی رۆڵی وڵاتان لە رووبەڕووبوونەوەی گەرمبوونی ئاووهەوا، كە ئالنگارییەكی بێپێشینەیە و كاریگەری لەسەر كۆی شارستانیەتی مرۆیی دەبێت.

بڕیارەكە داواش لە دادگای دادی نێودەوڵەتی دەكات رای خۆی لەبارەی “ئەركی وڵاتان” لە پارێزگاریكردن لە ئاووهەوا “بۆ نەوەكانی ئێستا و داهاتوو” بخاتەڕوو، وەك ئەوەی سایتەكە ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا یاسای بەكارهێنانی هێزی سەربازیی لە عێراق هەڵوەشاندەوە

بابەتی دواتر

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share