هاوڵاتییان لەبارەی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی ئاگاداردەكرێنەوە

ئەندامێكی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی لە ئەنجومەنی نوێنەران دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدات كە بانكی ناوەندیی بەردەوامە لە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ ئەو كەسانەی كە بە مەبەستی گەشتكردن و چارەسەر و خوێندن روو لە دەرەوەی وڵات دەكەن.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی نووسراوێكی بانكی ناوەندی لە هەندێك لە كەناڵە میدیاییەكان بە هەڵە شیكردنەوەی بۆ كراوە و چەندین كەس پەیوەندییان پێوەكردین بۆ دواداچوونی زیاتر كەمێك پێش ئێستا لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا گفتوگۆمان كرد لەگەڵ عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەنديی عێراق.

جەختیكردەوە لەوەی وەك بانكی ناوەندی بەردەوامن لە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ هاوڵاتییان كە بە مەبەستی گەشتكردن و چارەسەر و خوێندن لە دەرەوەی وڵات واتە پاكێجی سێیەمی ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی كە پێشتر بڵاو كراوەتەوە، جگـە لەم سێ هۆكارە تاوەكو ئەم ساتە هیچ بڕیاریكی نوێیان نییە بۆ فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ هاوڵاتییان بەدەر لەو هۆكارانـە.

ئەو پەرلەمانتارە داوا لە هاوڵاتییان دەكات خۆیان بەدووربگرن لە ئاڵوگۆڕكردن بە دۆلار لەم دۆخەدا.

بابەتی پێشتر

بانكی ناوەندیی عێراق چاپكردنی دراوی 20 هەزار دیناری رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەكی نەرویجی: 9 وڵات زیاتر لە 9500 كڵاوەی ئەتۆمیی ئامادەیان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share