بانكی ناوەندیی عێراق چاپكردنی دراوی 20 هەزار دیناری رادەگەیەنێت

بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای گرتنەبەری چەند رێوشوێنێكی پێویست بەم نزیكانە بەهای دۆلار لە بازاڕەكاندا دابەزین بەخۆوە دەبینێت، هاوكات چاپكردنی دراوی نوێی 20 هەزار دیناری رادەگەیەنرێت.

لەو بارەیەوە محەمەد منیر یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتیی فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بە گرتنەبەری ئەو رێوشوێنانەی لەلایەن بانكی ناوەندییەوە هەنگاوی بۆ نراوە چاوەڕواندەكرێت لە كەمترین وادەدا بەهای دۆلار لە نێوان نرخی فەرمی و بازاڕدا كەمبێتەوە و بەردەوام بەدواداچوون بۆ جێگیربوونی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دەكرێت.

یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتیی فەرمانگەی وەبەرهێنان ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بانكی ناوەندی هەڵدەستێت بە گۆڕانكاریكردن و نوێكردنەوەی دراو بەپێی داواكارییەكان و كاردانەوەی بازاڕ و بۆ ئەوەش لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕیاری كۆتایی لەبارەی ئەو پرسەوە دەدات.

بابەتی پێشتر

فڕۆكەوانیی عێراقی ژمارەیەك "تیرۆرست" لە كەركوك دەكوژێت

بابەتی دواتر

هاوڵاتییان لەبارەی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراقییه‌.. پۆلیسی به‌ریتانیا ناسنامه‌ى بكه‌رى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى لیڤه‌رپولى دیارییكرد

پۆلیسی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، بڕیارى ده‌ستگیركردنیان بۆ كه‌سێكى به‌ ڕه‌گه‌ز عێراقی ده‌ركردووه‌ كه‌ گومان ده‌كرێت بكه‌رى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى چه‌ند ڕۆژى…
Total
0
Share