بەغداد.. ئاگركەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە كۆرۆنا قوربانیی لێكەوتەوە

نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب دوای ڕوداوەكە

لە بەغداد ئاگر لە نەخۆشخانەیەكی تایبەت كۆرۆنا كەوتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەك نەخۆش و یاوەرەكانیان گیانیان لەدەستدا، ئەنجومەنی وەزیرانیش كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە ڕوداوەكە ئەنجامدەدات.

شەوی ڕابردوو ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەشی ڕەسافەی بەغداد كەوتەوە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویكردەوە، ئاگركەوتنەوەكە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەك توشبووی كۆرۆنا و یاوەرەكانیان، بەبێ ئەوەی ژمارەی قوربانییەكان ئاشكرابكات.

بەڵام ڕونیكردەوە، لەلایەن كارمەندانی وەزارەت و تەندروستیی ڕەسافە و نەخۆشخانەكەوە زیاتر لە 200 نەخۆش ڕزگاركراون.

لەلایەکی دیکەوە لیوا کازم بوهان، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی عێراقی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “بەهۆی ئەو ئاگرەی لە درەنگانی شەوی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا کەوتەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 26 کەس گیانیان لەدەستداوە و 50 کەسیش برینداربوون”.

ڕاستەوخۆ دوای ڕووداوەكە، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە دەستپێكێشانەوەی هەریەك لە بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستیی بەغداد / ڕەسافە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی نەخۆشخانەكە، هەروەها ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی خێرا و ئاشكراكردنی ناوەڕۆكی دەرەنجامەكەی بۆ هاوڵاتییان.

هەروەها كازمی بڕیاریدا ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاوتوێكردنی ڕووداوەكە ئەنجامبدرێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بەرانبەر بیتیس دوو خاڵی لەدەستدا و لە پلەی دووەمدا بەردەوامە

بابەتی دواتر

تورکیا لەسەر دانپێدانانی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان بانگهێشتی باڵیۆزی ئەمریکا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share