فڕۆكەوانیی عێراقی ژمارەیەك “تیرۆرست” لە كەركوك دەكوژێت

فەرماندەیی هێزی ئاسمانیی عێراق تێكدانی مۆڵگەیەكی تیرۆرستان و كوشتنی ژمارەیەك ئەندامی گروپەكە لە كەركوك رادەگەیەنێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی فەرماندەییەكە، بە هەماهەنگی لەگەڵ شانەی بە ئامانجگرتنی سەر بە فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەكان و لەسەر بنەمای هەوڵی باڵای هەواڵگریی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی، فڕۆكەوانیی سەربازی هێرشێكی ئاسمانیی وردی لەڕێی فڕۆكەی F16 ئەنجامدا.

بۆردومانەكە دۆڵی خاسە-ی لە چێوەی ئەركی فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەكان لە كەركوك گرتووەتەوە، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە.

دەشڵێت، بۆتە هۆی كوژرانی ژمارەیەك تیرۆرست و تێكدانی مۆڵگەكانیان.

بابەتی پێشتر

دۆلار بە نرخی فەرمی دەدرێت بە هاوڵاتییان

بابەتی دواتر

بانكی ناوەندیی عێراق چاپكردنی دراوی 20 هەزار دیناری رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری زەردەشتییەكان: خەڵكانێكی زۆر لە هەرێمی كوردستان پەیوەندی دەكەن بۆ ئەوەی ببنە زەردەشتی

نوێنەری ئایینی زەردەشتییەكان لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان پەیوەندییان بە ئایینی زەردەشتییەوە كردووە. ئاوات حسامەددین،…
Total
0
Share