کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما دادەبەزن

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێ شەوەوە کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد روو لە ناوچەکەمان دەکات پلەکانی گەرما نزم دەکاتەوە بەچەند پلەیەک.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەورە بەگشتی، لە سنووری پارێزگای دهۆک ئاسمانی نیمچە هەورە و دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارانبارین لە ئێوارەدا کاریگەری بارانەکە زیاتر دەبێت دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران و هەورە تریشقە بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگاکە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێک ناوچە نیمچە هەورە بە گشتی جگە لە سنووری پارێزگای دهۆک ئاسمانی نیمچە هەورە و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ کەمێک بارانبارین لەسەر ناوچە جیاجیاکانی ئەم پارێزگایە، لە درەنگانی شەودا کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد روو لە ناوچەکەمان دەکات پلەکانی گەرما نزم دەکاتەوە بەچەند پلەیەک”.

ئاشکراشیکرد، “پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ”.

بابەتی پێشتر

ئۆکرانیا ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان بۆ بەرەکانی جەنگ دەنێرێت

بابەتی دواتر

لەبارەی زەکاتى سەرفیترەوە روونكردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share