لەبارەی زەکاتى سەرفیترەوە روونكردنەوە دەدرێت

لەبارەی چۆنێتیی دەركردنی زەکاتى سەرفیترەوە، د. عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان روونكردنەوە دەدات و وردەكارییەكەی ئاشكرادەكات.

د. عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، لەبارەی چۆنێتیی دەركردنی زەکاتى سەرفیترەی تایبەت بە رۆژووی مانگی رەمەزان نووسیویەتی، “ئەو کەسەى کە خۆى تواناى هەیە دەریبکات، ئەوا لەجیاتیى خۆى و هاوسەر و منداڵە بچووکەکانى دەریدەکات”.

بەپێی وتەی د. عەلی قەرەداغی، منداڵە گەورەکان ئەگەر دەوڵەمەندبن، ئەوا دەبێت خۆیان سەرفیترە بدەن، ئەگەریش هەژار بوون ئەوا راى بەهێزى زانایان ئەوەیە کە باوکەکە لەجیاتیى ئەوان سەرفیترە دەدات.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما دادەبەزن

بابەتی دواتر

روونكردنەوە لەبارەی بەنزینی 690 دینارییەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share