روونكردنەوە لەبارەی بەنزینی 690 دینارییەوە دەدرێت

دوای سێ رۆژ لە راگرتنی، دابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری لە سلێمانی دەستپێدەكاتەوە.

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژى بەنزینخانەکانى سلێمانى بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئەمڕۆوە دابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری لە بەنزینخانەكانی بامۆك، هەڵوێست و دایك لە سلێمانی دەستیپێكردووەتەوە.

وتیشی، “بڕی 216 هەزار لیتر بەنزین گەیشتووە و بە نرخی  690 دینار بۆ هەر لیترێك دابەشدەكرێت و ئەوەش هۆكاری ئەو دابەزینەیە كە نرخی بەنزین بەخۆیەوە بینیویەتی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاخەوان ڕەئوف: داوامانكردووە كەمترین مووچەی خانەنشینیی هێزەكانی ناوخۆ 400 هەزار دینار بێت

سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، داوامانكردووە كەمترین مووچەی خانەنشینيی هێزەكانی ناوخۆ بەپێی ئەو پڕۆژەیاسای تایبەت…
زیاتر ببینە

شاسوار عەبدولواحید: ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ یەکێتی واژوو دەکەین

شاسوار عەبدولواحید ئاشکرایدەکات، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ یەکێتی واژوو دەکەن. شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنفڕانسێکی…
Total
0
Share