بڕیارە مانگی داهاتوو لە پارێزگای سلێمانییەوە رێگری لە ناردنە دەرەوەی ئاژەڵ بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەكرێت و ئاسانكاری بۆ هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندوو دەكرێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەمەبەستی رێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت و بەروبوومی ئاژەڵی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە دیوانی قائیمقامیەت، بە ئامادەبوونی لێپرسراوان و نوێنەرانی بەرێوەبەرایەتییەكانی (چاودێریی بازرگانی، ئاسایشی ئابوری، تەندروستی و ڤیتێرنەری، كشتوكاڵی سلێمانی)، بە سەرپەرشتیی ئاوات محمەد، قائیمقامی سلێمانی، لیژنەی دیاریكردنی هاوسەنگی بەروبوومی ئاژەڵی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجامدا.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ كرا لەسەر میكانیزمەكانی پاراستنی هاوسەنگی لە نێوان بەرهەمی ناوخۆیی و هاوردەكراودا، بە جۆرێك كە رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت و بەروبوومی ئاژەڵی و پەلەوەری بكات، لەهەمانكاتیشدا و خواستی هاوڵاتیان و پێداویست بازارپڕبكاتەوە، هاوكات گرنگی زیاتریش بە بەرهەمی ناوخۆیی بدرێت، و لەو پێناوەشدا بڕیاردرا:-
1. لە مانگی نیساندا و بە رەچاوكردنی لایەنی تەندروستی، كار ئاسانی بۆ هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندوو بكرێت بەتایبەتی بەرخ.
2. لەپێناو پڕكردنەوی خواستی هاوڵاتییان و رێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخ، رێگری لە ناردنە دەرەوەی ئاژەڵ بكرێت بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.
3. دروستبوونی چەند لیژنەیەكی لاوەكی لە قەزاو ناحیەكان كە بەدواداچوون بۆ كێڵگە پەلەوەرییەكان بكەن و لەژێر چاودێری بەرێوەبەرای