رۆژنامەیەك: بەریتانیا یۆرانیۆمی لە عێراق بەكارهێناوە

سوپای بەریتانیا زیاتر لە 2.3 تۆن مووشەكی یۆرانیۆمی لاوازی لە عێراق بەكارهێناوە، وەك ئەوەی رۆژنامەی Declassified UK ئاماژەی پێداوە.

رۆژنامە بەریتانییەكە روونیكردەوە، سوپای بەریتانیا مووشەكی یۆرانیۆمی لاواز (المنضب -Depleted uranium) بەكارهێناوە لە پرۆسەی گەردەلولی بیابان لە ساڵی 1991 و جەنگی ئازادكردنی عێراق لە ساڵی 2003دا.

بەپێی رۆژنامەكە، وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا لەپاش جەنگی 2003 دانیناوە بە “پابەندیی ئەخلاقی” لە بەشداریكردن لە پاككردنەوەی خاكی عێراق لە پاشماوەی نزیكەی 420 مووشەكی یۆرانیۆم كە بەكارهێنراوە.

لە زاری وەزارەتەكەشەوە دەڵێت، ئەنجامی ئەو توێژینەوەیەی كۆمەڵەی شاهانە لە لەندەن ئەنجامیداوە، پاڵپشتیی بڕیاری ناردنی مووشەكی یۆرانیۆمی لاواز دەكات بۆ ئۆكرانیا.

بابەتی پێشتر

عەلی عەلاق: بە گرتنەبەری چەند رێوشوێنێك بەهای دۆلار بەرامبەر دینار جێگیربووە

بابەتی دواتر

دوای بڕیاری راگرتنی نەوتی هەرێم، توركیا داوای قەرەبوو لە عێراق دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share