بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس و دارستانی ژینگەی راپەڕین رایدەگەیەنێت، لە وەرزی قەدەغەكردنی راوەی ماسیدا مەفرەزەكانمان شەو و ڕۆژ لە ئەركدان بۆ پاراستنی سامانی ماسی.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس و دارستانی ژینگەی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست تۆری میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ سێشەممە، مەفرەزەیەكمان لە دەربەندی رانیە تۆڕێكیان هەڵگرتەوە كە خاوەنەكەی نادیارە و دوو ماسی گەورەی پێوەبوو مردبوون.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەستبەجێ پەڕاوی لێكۆڵینەوە كرایەوە و بەداواداچوون بەردەوامە و بە بڕیاری دادوەر ماسییەكان مزایەدە كران بە بڕی 223 هەزار دینار.