پزیشكانی دڵ دووپاتیدەكەنەوە ئەو خواردنانەی دەیانخۆین كاریگەریی گەورەیان لەسەر تەندروستیی دڵ هەیە.
ئەگەرچی وازهێنان لە هەندێك لە خواردنەكان كە سەرچاوەی ئەو گرفتەن ئەستەمە، لەگەڵ ئەوەشدا دەكرێت هاوسەنگی بپارێزرێت بە كەم خواردن و درەنگ خواردنیان.
هەریەك لە پزیشكان شارۆن هایز و ئەندرۆ فریمان ئاماژە بەو خواردنانە دەكەن، كە تا دەتوانرێت باشترە لێیان دووربكەویتەوە، ئەوانیش:
سۆسەچ:
شارەزایان دەڵێن، گۆشتە دەستكردەكانی وەك سۆسەچ و پڕ كالۆری و چەوریی تێر و خوێن و سەرجەمیان زیانیان بۆ دڵ هەیە.
پەتاتەی سوورەكراو:
پزیشكان رێنوێنی دەكەن بە دووركەوتنەوە لە پەتاتەی پڕخوێ و سوورەكراو (فینگر).
زیاد بەكارهێنانی خوێ دەشێت ببێتەهۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، هەروەك بەرزبوونەوەی فشاری خوێن هۆكارێكیی سەرەكیی مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتەی مێشك.
شەكر:
پارێزگاری بكە لە كەم خواردنی شیرینییەكان و هێشتنەوەی لە كەمترین ئاستدا.
زۆر خواردنی شەكر دەبێتەهۆی زیادبوونی ژمارەی كالۆرییەكان، ئەمەش هۆكار دەبێت بۆ زیادبوونی كێش.
زیادبوونی كێش مەترسیی تووشبوون بە گرفتە تەندروستییەكان زیاددەكات وەك نەخۆشییەكانی دڵ، هەندێك لە جۆرەكانی شێرپەنجە و نەخۆشیی شەكرە لە جۆری دوو.
پڕۆتینی زۆر:
بەپێی توێژینەوەەیكی نوێ ئەو پیاوانەی لە سیستمی خۆراكیاندا بڕێكی زۆر پڕۆتین هەبووە، رێژەی تووشبوون بە گرفتەكانی دڵ تیایاندا بەڕێژەی 33% زیادیكردووە.
ژەمە پڕۆتینەكان كە زۆرجار سەرچاوەكەی گۆشتە، بەشێوەیەكی گشتی دەوڵەمەندە بە چەورییە تێرەكان، ئەمەش دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستڕۆڵ.
زۆرینەی پێگەیشتووان رۆژانە پێویستیان بە نزیكەی 0.75 گرام پرۆتینە بۆ هەر كیلۆگرامێك لە كێشی لەشیان.
زەیتی گوێزهندی:
زۆر كەس باوەڕێكی هەڵەیان هەیە بەوەی زەیتی گوێزهندی جێگرەوە تەندروستییەكەی چەورییە، لەكاتێكدا بڕێكی زۆر چەوریی تێری تیایە.
دكتۆر ئەندرۆ پێشنیاری بەكارهێنانی دەكات وەك شێداركەر و بە كەمی و دوورخستنەوەی لە چێشتخانە.