داوا دەکرێت ئاکرێ بکرێتە پایتەختی نەورۆز

پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، بە نووسراوی فەرمی داوایکردووە قەزای ئاکرێ بکرێتە پایتەختی نەورۆز.

عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، “بەهۆی ئەو تایبەتمەندییەی قەزای ئاکرێ لە نەورۆزدا وەریگرتووە، بە نووسراوی فەرمی داوامانکردووە بکرێتە پایتەختی نەورۆز”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “داواکارییەکە داوای سەرجەم خەڵکی سنووری قەزای ئاکرێیە”.

قەزای ئاکرێ لە رووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای دهۆکە، هەڵکەوتەکەی بە شێوەیەکە کەوتووەتە دامێنی چیایەک، ساڵانە و لە رۆژی نەورۆزدا رێورەسمی تایبەتی بە مەشخەڵی گەورەی ئاگرەوە تێدا سازدەکرێت و سەرنجی گەشتیاری زۆر بەلای خۆیدا رادەکێشێت.

 

بابەتی پێشتر

42 هەزار تۆن برنجی بەشەخۆراك گەیشت

بابەتی دواتر

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی هەینی مووچە دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پێشمەرگەی هێزەكانی 70 رایدەگەیەنێت، ئەوانەی ئەمڕۆ مووچەكانیان وەرنەگرتووە سبەی هەینی بانكەكان كراوەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share