42 هەزار تۆن برنجی بەشەخۆراك گەیشت

بە یەك كەشتی، 42 هەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیشتە عێراق و بڕیارە لە بەشەخۆراكدا بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبكرێت.

كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراك لە وەزارەتی بازرگانی دەڵێت، كەشتییەك كە 42 هەزار تۆن برنجی هەڵگرتووە، گەیشتووەتە بەندەری ئوم قەسڕ و برنجەكە لە بەشەخۆراكی ئەم مانگەدا بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوی كۆمپانیاكە، ئەو برنجەی هاوردەكراوە لە جۆری تایلەندییە و تیمێكی پشكنەرانی تاقیگەیی لە دەزگای كوالێتی كۆنترۆڵ لەسەر كەشتییەكە پشكنینی سەرەتاییان بۆ برنجەكە كردووە و نموونەیان لێناردووە بۆ تاقیگە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار ڕەشید: وەزیری تەندروستیی عێراق بەڵێنی پێداین بەشەدەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا زیادبکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەڵێنیان لە وەزیری تەندروستیی عێراق وەرگرتووە، کە بەشەدەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی،…
زیاتر ببینە

لیژنەی دەستپاکیی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی تەوتینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کۆبووەوە

لیژنەی دەستپاکیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە سەرۆکایەتیی زیاد جەنابی سەرۆکی لیژنەکە و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە،…
Total
0
Share