بەپێی ئاماری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا بەنداوی دەربەندیخان ملیارێک و 300 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدا گلدراوەتەوە.
لە راگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاریدا هاتووە، “زیاتر لە ملیارێک و 300 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان گلدراوەتەوە”
ئاماژە بەوەکراوە کە بەرێوەبەری بەنداوەکە رایگەیاندووە، “رێژەی ئاو لە کۆی گشتیی دەریاچەکە 40%ـە”.
ئەمە لە کاتێکدایە توانای گلدانەوەی بەنداوی دەربەندیخان سێ ملیار مەتر سێجایە.