پۆلیسی سلێمانی: دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە چەند دوكانێكیان لەناو بازاڕی شاری سلێمانی بڕیبوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی ناو بازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە زیاد لە 15 دوكانیان لەناو بازاڕی شاری سلێمانی بڕیبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە دزییان لێكراوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای گەڕان و لێكۆڵینەوەكان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن”.

ئاماژەی بەوەش کرد،”تۆمەتبارەکان دزییان لە زیاد لە 15 دوكان لە بازاڕی دارەسوتاوەكەی شاری سلێمانی كردبوو”.

ئاشکراشیکرد، “لە ئێستادا تۆمەتباران ع،س،أ لەدایكبووی 2005، أ،س،ح لەدایكبووی 2003 بەناسنامە عەرەب، بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان: لەبەر سەختی برینەکەی نەدەکرا لە هەموو نەخۆشخانەیەک نەشتەرگەری بۆ شـ.ـەهید غەزال بکرێت

ئەندامێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، نەخۆشخانە و پزیشکەکان هیچ کەمتەرخەمییەکیان نەبووە و سوپاسی بەدەمەوە هاتنیان دەکەین. محەمەد…
Total
0
Share