کەمێک بەر لە ئێستا تەرمی هاوڵاتییەک دۆزراوەتەوە کە لە شاخی کێوەڕەش هەڵدێراوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە رانیە گواستییەوە، تەرمەکە کەسێکە بەناوی، خدر ئەحمەد گوڵانی و لە شاخی کێوەڕەش هەڵدێراوە و بەوهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.
تەرمەکە ئێستا گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی رانیە.