پۆلیسی سلێمانی: باندێکی دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی دزینی ماتۆڕسکیل رادەگەیەنێت.

‏‎بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەک سکاڵایان تۆمارکرد کە ماتۆڕسکیلیان لێدزرابوو، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی كوردساتی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربکرێن.

‏‎باس لەوەشدەکات، تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

May be an image of scooter, motorcycle and text that says "防万明 SULAYMANIYA POLICE"

No photo description available.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵان لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداری دەداتە خوێندنگە ئەهلییەکان

نەخۆشخانەی منداڵان چەند ڕێنماییەکی ڕەوانەی تەندروستیی سلێمانی کردووە کە بتوانرێت لەسەر ئەو ڕێنماییانە خویندنگە ئەهلییەکان بەڕێوەببرێت، چونکە وەک…
Total
0
Share