ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كۆدەبێتەوە و نوێنەرانی كورد تێبینییان لەسەر هەمواركردنەوەی یاساكە لە بابەتی كەركوكدا هەیە.
كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، زەنگی چوونە ژوورەوە بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لێدراوە و رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران بۆ كۆبوونەوەكە تەواو بووە و زۆربەی لایەنەكان لەسەر هەمواری یاساكە رێكەوتوون.
راشیگەیاند، لایەنەكان دەیانەوێت تایبەتمەندی بە كەركوك بدرێت و هەڵبژاردن تێیدا ئەنجامنەدرێت، بەڵام كوتلە كوردییەكان ئەو پێشنیازە رەتدەكەنەوە و جەخت لە ئەنجاندانی هەڵبژاردن لە كەركوك هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە دەكەنەوە.