بڕی نەوتی فرۆشراو و داهاتەكەی بۆ مانگی ئایار بڵاوكرایەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی نەوتی فرۆشراو و داهاتەكەی بۆ مانگی ئایاری ئەمساڵ بڵاوكردەوە و داهاتی نەوتی فرۆشراو زیاترە لە 11 ملیار دۆلار.

بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی نەوتی عێراق تێیدا هاتووە، داتاكان لە كۆمپانیا بەبازاركردنی نەوتی نیشتمانیی عێراق”سۆمۆ”ئامادەكراوە و لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا عێراق 102 ملیۆن و 303 هەزار و 20 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی دەرەوە كردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، داهاتی نەوتی فرۆشراوی عێراق 11 ملیار و 436 ملیۆن دۆلاربووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە، ڕۆژانە 3 ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بووە و تێكرا نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 111 دۆلار و 79 سەنت فرۆشراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق داوایەك ئاراستەی ئەوانە دەكات كە دەیانەوێت لە كۆمسیۆن دابمەزرێن

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، داوا لەو كەسانە دەكات كە مامەڵەیان پێشكەشكردووە بۆ كاركردن لە ناوەندەكانی دەنگداندا، سەردانی ناوەندەكانی تۆماركردن…
Total
0
Share