لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی دەڵێت، کارمەندانیان لە كەشی لێزمەباراندا بەردەوامن لە كاركردن.
بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، سەرباری کەشی بارانی بەلێزمە و بەردەوام، کارمەندانیان سەرگەرمی چارەسەرکردنی کێشەی كەوتنی فيدەری 300ـی بەردەوام بوون لە شاری سلێمانی و گرفتەكە چارەسەرکرا.
لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی هاتووە، “بەهۆی تەقینی يەكێك لە كێبڵەكانی فیدەری 300 بەردەوام، گرفت لەو فیدەرەدا دروست بوو بوو”.