لەم ناوچانەش پشوو راگەیەندرا

لە هەر سێ بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەكانی دەربەندیخان، سەیدسادق و شارباژێر بڕیاردرا سبەی بكرێتە پشوو.

لە راگەیەندراوی پەروەردەكانی دەربەندیخان، سەیدسادق و شارباژێڕدا هاتووە، بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما و لەبەر سەلامەتیی گیانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران سبەی لە ناوەندەكانی خوێندندا پشووە.

ئاماژەیان بۆ ئەوەش كردووە، پشووی سبەینێ تاقیكردنەوەی بەرایی ناگرێتەوە و لەكاتی خۆی بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵەبجە.. گەنجێك بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیلەدەستدا

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، هاوڵاتییەك بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیلەدەستدا. رائید ئاكان قوتبەتین وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای…
Total
0
Share