كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەگەری نمەباران لەناوچە شاخاوییەكانی دهۆك هەیە و بە گشتیی ئاسمانی هەرێم ئەمڕۆ و سبەی لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان بە شێوەیەكی گشتی لە نێوان پەڵەهەورو نیمچەهەوردا دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بە تاییەتی پارێزگای دهۆك ئەگەری نمە بارانێكی كەم هەیە، پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە بە 2-4 پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی رۆژانی پێشوو.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان لە نێوان نیمچەهەورو هەوری تەواودا دەبێت، ئەگەری باران لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمدا هەیە بە تایبەتی لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆدا، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە بە (2-3) پلە بەراورد بە تۆمارەكانی ئەمڕۆ.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر باندێك كەسێكیان رفاندووە و بۆ ئازادكردنی داوای 250 هەزار دۆلاریان كردووە

بابەتی دواتر

ئەبوبەكر هەڵەدنی: وەڵامەكەی دیندار زێباری لە وەڵامی حكومەتی نەرویج دەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share