پەرلەمانتارێك: هەرێم لە فرۆشتنی هەر بەرمیلێك نەوتدا 28 هەزار دیناری دەمێنێتەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بە پێی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم بێت، داهاتی مانگانەی نەوت بۆ زیاتر لەنیوە دابەزیوە لە كاتێكدا نرخی نەوت لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا تەنها 20%ی بەهاكەی لەدەستداوە.

عومەر گوڵپی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بە پێی‌ راپۆرتی‌ دیلۆیت، لە مانگی‌ دووی‌ ساڵی‌ 2022دا داهاتی‌ گەڕاوەی‌ نەوت بۆ وەزارەتی‌ دارایی‌، بریتی‌ بووە لە 700 ملیار دینار لە دوا راگەیەندراوی وەزارەتی دارایدا داهاتی نەوت بۆ مانگی‌ دووی‌ ئەمساڵ كەمبووەتەوە بۆ تەنها 340 ملیار دینار.

راشیگەیاند، ئەوەی‌ سەیرە ئەوەیە، ماوەی‌ زیاتر لە دوو ساڵە، نرخی‌ نەوت هەرچەند بێت، داهاتی ناوخۆ هەرچەند بێت، لە بەغدادەوە پارە بێت یان نا، هەرێم تەنها پارەی‌ مووچەی‌ هەیە و هیچی‌ دیكەی نییە، ماوەی‌ ساڵێكە لە بەغداوە پارە نەهاتووە هەر توانیوویانە بە هەزار حاڵ مووچە بدەن، ئێستا كە 400 ملیارەكە دێت هەر دەتوانن مووچە بدەن، واتە هەتا لە بەغدادەوە پارە بێت، لە كوردستان داهات كەم دەكات و لە كورتی‌ دەدات.

دەشلێت، “بە پاساوی‌ ئەوەی‌ بە داهاتی‌ نەوت مووچە دابیندەكەن، بەشی پێویستی خەڵك بە نرخی گونجاو نەوتی‌ سپی‌ ماڵان دابەشناكەن، هەروەها بە نرخی گونجاو بەنزین دابینناكەن، كەچی‌ بۆ بەرمیلێك نەوت تەنها 28 هەزار دینار دەمێنێتەوە واتە تەنها نزیكەی‌ 18 دۆلار لە كاتێكدا نرخی‌ جیهانی‌ نەوت نزیكەی‌ 76 دۆلارە، ئایا هەرێم تەنها 16 دۆلاری‌ لە نەوت دەستدەكەوێت”؟

بابەتی پێشتر

پنتاگۆن: بە درۆن هێرشكرایە سەر بنكەیەكی سەربازیی هاوپەیمانان

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەك لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە گوڕی 5.6 پلە روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان ماوەی مانگێک درێژ دەکرێتەوە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بڵاویکردەوە، پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان ماوەی مانگێک درێژ دەکرێتەوە. وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە…
Total
0
Share