ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران دەکرێت

محەمەد شیاع سودانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەرزی کۆکردنەوەی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران کرد و کۆمەڵێک راسپاردە و بڕیاری دەرکرد.

نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ سودانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەرگرتن و بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی 2023 کرد، کە وەزیر و بەڕێوەبەرە پەیوەندیدارەکان بەشدارییان تێداکرد”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی شێوازی جێبەجێکردنی پلانی کڕینەوە و وەرگرتنەوە و دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران و چارەسەری گرفتەکانی کراوە”.

ئاشکراشیکرد، “سودانی بڕیاریداوە، لەدوای وەرگرتنی گەنمی جوتیاران پێویستە شایستە داراییەکان لەماوەی دوو هەفتەدا بەسەر جوتیاراندا دابەشبکرێت، جگە لەوەش رێگریکردن بکرێت لە ناردنە دەرەوەی گەنم بۆ دەرەوەی عێراق بە مەبەستی رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخەکەی”.

 

بابەتی پێشتر

ڕایەڵەی "لالیگا" سکاڵایەکی دیکەی لەسەر بەرشلۆنە تۆمارکرد

بابەتی دواتر

بڕیارێکی نوێ لەبارەی ئەو ئەفسەرانەی كێشی جەستەیان زۆرە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئێمە و زۆرینەی لایەنە سیاسییەكانی تر لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەردین لە وادەی خۆیدا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد پێشوازیكرد لە جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان…
Total
0
Share