کۆمپانیای تۆیۆتا فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی کامری رادەگرێت

کۆمپانیای تۆیۆتا بڕیاری راگرتنی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی جۆری کامری-ی دا و لە ئێستاوە تا کۆتایی ساڵ پلە بە پلە بڕیارەکە جێبەجێدەکات.

کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، فرۆشتنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە لە ناوخۆی ژاپۆن رادەگرن و زیاتر گرنگی بەو وڵاتانە دەدەن کە لە 43 ساڵدا بەرهەمەکانیان بەناوبانگبووە.

تۆیۆتا بریکارەکانی ژاپۆنی ئاگادارکردووەتەوە کە لە کۆتایی ئەمساڵدا بەرهەمهێنانی کامری بۆ کڕیارە ناوخۆییەکان رادەگرێت، و بەرهەمهێنانی تەنها بۆ هەناردەکردن بەردەوام دەبێت.

فرۆشی ناوخۆیی بە قۆناغ کۆتایی دێت و کۆمپانیای تۆیۆتا لە ئێستاوە زۆربەی داواکارییە نوێیەکانی وەستاندووە، مۆدێلە نوێیەکانی کامری کە لە قۆناغی پەرەپێداندان بە تایبەتی بە بازاڕەکانی دەرەوەی وڵات دەفرۆشرێن.

ئۆتۆمبێلەکە بە شێوەیەکی سەرەکی لە ئەمریکا و چین و ژاپۆن دروستدەکرێت و هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی جۆری کۆرۆلا ئۆتۆمبێلی کامری ئۆتۆمبێلێکی گرنگە بۆ کۆمپانیاکە و ناوی کامریش لە وشەیەکی ژاپۆنییەوە هاتووە کە بە واتای “تاج” دێت.

تۆیۆتا لە ساڵی 1980ـەوە تا ئێستا نزیکەی یەک ملیۆن و 300 هەزار ئۆتۆمبێلی جۆری کامری لە ژاپۆن فرۆشتووە، ئۆتۆمبێلەکە لە ناوخۆدا بە نرخی نێوان 3.49 ملیۆن یێن بۆ 4.68 ملیۆن یێن دەفرۆشرێت کە دەکاتە 26 هەزار و 400 بۆ 35 هەزار و 450 دۆلار.

کامری لە زیاتر لە 100 وڵاتدا دەفرۆشرێت و تا کۆتایی ساڵی 2022 زیاتر لە 21 ملیۆن ئۆتۆمبێل کڕدراون.

 

بابەتی پێشتر

بانكی ناوەندی زیاتر لە 261 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بابەتی دواتر

ڕیاڵ ساڵی 2024 هێرشبەرێک دەکڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

10 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانى به‌هۆی گرفتى ته‌ندروستیی مێشكه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت دوورخراونه‌ته‌وه‌

ڕۆژنامه‌یه‌كى به‌ریتانى ئاشكرایده‌كات، زیاتر له‌ 10 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانى به‌هۆی گرفتى ته‌ندروستیی مێشكه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت دوورخراونه‌ته‌وه‌. ڕۆژنامه‌ى “ده‌یلی…
Total
0
Share