رێگای خەلەکان دەکرێتەوە

قائیمقامی دوکان رایگەیاند، ئەمڕۆ رێگای خەلەکان دەکرێتەوە و خۆپیشاندان کۆتایی دێت.

سیروان سەرحەد، قائیمقامی دوکان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ خۆپیشاندەرانی رێگای خەلەکان لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتین کە رێگاکە بکرێتەوە.

وتیشی، هەر ئەمڕۆ رێگاکە دەکرێتەوە و خۆپیشاندان کۆتایی دێت و هاتوچۆ ئاسایی دەبێتەوە.

ماوەی نزیکەی 10 رۆژ، رێگای خەلەکان بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی هاوڵاتییانی ناوچەکەوە بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا داخرا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share