وەزارەتی تەندروستی پێشخستن و دواخستنی لەدایكبوون بۆ رێكەوتی دیاریكراو قەدەغە دەكات

سبەینێ 23-3-2023 یە و وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە روونكردنەوەیەكدا هۆشداری بە پزیشك و نەخۆشخانە تایبەت و گشتییەكان دەدات و دەڵێت، “هەر پزیشكێك بۆ رێكەوتی جوان نەشتەرگەری بۆ ژنانی دووگیان بكات و پێشوەختە منداڵەكەی بۆ دەربهێنێت، رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەبێتەوە”.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای تێبینیكردنی دیاردەی پەلەكردن یان دواخستن لە وادەی دیاركراوی زانستی و كلینیكی بەڵگەدار بۆ منداڵبوونی ئافرەتانی دووگیان یان ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە ڕێكەوتە سەرنج راكێشەكان و رۆژانی بۆنە و یادەكان بۆ نموونە وەكو 3-3ی 2023 و 23-3- 2023 بە تایبەتی لەسەر داوای ئافرەتانی دووگیان هەڵدەستن بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری و خێرا یان دواخستن بێڕەچاوكردنی بوونی بەڵگەی زانستی و كلینیكی تەنها بۆ تۆماركردنی ئەم ژمارە و رێكەوتانە وەكو ساڵیادی لەدایكبوون.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆ ئەم مەبەستە لە پێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی نەخۆش و دایكان و منداڵانی تازە لەدایكبوو ئاگاداری سەرجەم نەخۆشخانەكانی كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت و پزیشكان دەكەینەوە بۆ رێگریكردن لەم دیاردەیە و تەنها بەبوونی بەڵگەی پزیشكی و كلینیكی پێویستە ئەنجامبدرێت بە پێچەوانەوە پزیشكی بەرپرس و نەخۆشخانە رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەبنەوە.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی: لە رۆژانی نەورۆزدا تەنها 5 رووداو تۆماركراون

بابەتی دواتر

تەرمی 9 شەرڤانەكەی دژەتیرۆری رۆژئاوای كوردستان بەخاكسپێردران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی دراو بەهای دۆلار بە بەراورد بە بەیانی دابەزینی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار…
Total
0
Share