وەزارەتی خوێندنی باڵا دەست بە گۆڕینی ژمارەیەك سەرۆك زانكۆ دەكات

وەزارەتی خوێندنی باڵا پۆستی چوار سەرۆك زانكۆ و سەرۆكی دەستەیەك ڕادەگەیەنێت و مەرجەكانی وەرگرتنیشیان ئاشكرادەكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكە پۆستەكان بریتین لە، (سەرۆکى زانکۆی سلێمانى، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین، سەرۆکی زانکۆی چەرمو و سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ خوێندنى ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی).

وەزارەتى خوێندنى باڵا دەشڵێت، هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە، دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەى پێشکەشبکات، تا ناوى لە لیستى پێشکەشکاراندا تۆماربکرێت.

مەرجەکان بۆ پۆستی سەرۆکی زانكۆ:

– هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
– ناسناوی زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
– خزمەتى لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

مەرجەکان بۆ سەرۆکی دەستەی کوردستانی:
– هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بێت لە یەکێک لە بوارەکانی زانستی.
– ناسناوی زانستی لە پرۆفیسۆر کەمتر نەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە دوایین کات بۆ پێشکەشکردنى (C.V) و پوختەى ڕاژە، تاکو کۆتایی دەوامى فەرمیى ڕێکەوتى (2021/12/12) ڕۆژى (یەکشەممە) دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەی دەستپێشخەرییەكەی بارزانی؟
پارتی پشتگیریی دەستپێشخەرییەكەی موقتەدا سەدر دەكات

بڕیارە ئەمڕۆ لە هەولێر نوێنەرانی هاوپەیمانیی “ڕزگاركردنی نیشتمان” كۆببنەوە، بەمەبەستی پشتگیریكردنی دەستپێشخەرییەكەی موقتەدا سەدر، ئەمە لەكاتێكدا خودی مەسعود…
Total
0
Share